کاسبی تازه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران
هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌ر شتێکی که له حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران و له ژێر
سه‌ردێڕی " گه‌نده‌ڵی ناو خۆیی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران" تان خوێندۆته‌وه، له پڕر هۆشه‌کان ده‌چێته سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و داوێن پیسی و یان گه‌نده‌ڵی ماڵی و دزی و فیزی ئه‌ندامانی سه‌ره‌وه و یان ڕێبه‌رانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران بوه. به‌ڵام نابێ له یاد بکرێ که لێنه‌هاتوویی و لێنه‌وه‌شاوه‌یی ئه‌م حیزبه که به‌شی سه‌ره‌کیه‌که‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی ده‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی ڕێبه‌رانی هه‌یه. هه‌ر به ئه‌م دو سه‌ردێڕه کۆتایی پێ نایه. چیه‌تی نیشته‌جێیی و ژیان له که‌مپ و یان که‌مپ نشینی به شێوه‌یه‌کی به‌ر چاو و له ژێر چۆک گرتنی ده‌سه‌ڵات ده ده‌ستی چه‌ند که‌سێکی تایبه‌ت و دیار و ئاڵ و گۆڕ نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات ده پله‌ی ڕێبه‌رایه‌تی و جێگری نه‌کردنی تازه و گه‌نجه‌کان ده‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ڕێبه‌رایه‌تی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو بۆته هۆی ساز بوونی هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵی که ئاکام و ئامانجه‌کانی شتێکی جگه له بارودۆخی ئه‌مڕۆیی حیزب نیه.
حیزب ئه‌گه‌ر بێتوو بۆنه‌گه‌لی وه‌ک 2ی ڕێبه‌ندان و 22ی پوشپه‌ڕ نه‌بێ که ده سایت و یان شاشه‌ی تلویزیۆنه‌کانیان وتارێکی چه‌ور و چه‌ند شوعاران بخوێننه‌وه و هه‌موو ساڵێ ئه‌ده‌بیاتێکی پوچه‌ڵ دوپاته که‌نه‌وه، ئیتر هیچ ناوێکی بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. بێ هۆ نیه که ڕێبه‌رانی به ئیشتایه‌کی تێره نه‌خۆره سه‌رقاڵی دابین کاری ماڵی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیانن و ورده ورده بنه‌ماڵه‌کان و منداڵه‌کانیان ده‌نێرن بۆ ئوڕوپا و ئه‌مریکا.
ئه‌وان به باشی ئادارن که له به‌ر هۆکارگه‌لی که باسمان لێکردن هه‌تا چه‌ند ساڵی داهاتوو چ ناوێک له حیزبی دێمۆکڕات نامێنێته‌وه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی ڕاسته ئه‌م وشه و ئه‌م ناوه له لای منداڵانی هێندێک له کادره‌کانی ناوه‌ندی و باڵآی حیزب دانیشتووی ئوڕوپا و ئه‌مریکا هه‌نووکه نه‌ناسه. چومکینێ سه‌رقاڵی ڕۆژانه‌یان بۆته هۆی به‌رگری کردن له شوعاره‌کانی پوچه‌ڵ و نه‌ماوه‌ی حیزب که سه‌رده‌مێک به ڕه‌نگ و به‌زه‌ک و جوانکاری ئاڕمان و ئاسۆ سه‌رقاڵی باشتر کردنی باری ماڵی هێندێک له ئه‌ندامانی ناوه‌ندی بوه. ئه‌ندامانی تری ڕاده‌ی سه‌ره‌وه‌ش هیوایان هه‌بوو به چوونه ژوری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی له پاره و پوڵ و سامانی که ئایش هیوایان هه‌بوو که ڕێبه‌رانی کۆن هێندێک سه‌ری کیشه‌ه‌که‌ی شل بکه‌نه‌وه به‌ڵام به دوای کۆنگره‌ی 14 ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ڕاده‌ی ناوه‌ندی کاتێک که تێی گه‌یاندن که نا براله ئه‌وه خه‌یاڵی خاوه!!! وه‌کی دیاره ئه‌م براده‌رانه هه‌تا لێوی قه‌بر به ته‌ما نین جێی بهێڵن ناهومێد بوون و هه‌ر کامیان هه‌نووکه خه‌ریکن له هه‌ر شوێنێکی گونجاو به‌شی خۆیان هه‌ڵقه‌نن و کۆی بکه‌نه‌وه. هێندێکیش خه‌ریکن له ئه‌م قوڕاو و بارودۆخه‌دا سه‌رقاڵی داوێن پیسی و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی خۆیانن
یه‌کێک له ئه‌م بابه‌تانه‌ی گه‌نده‌ڵی که له ئه‌م کۆتاییانه‌دا منی ڕاستگۆ لێی خه‌به‌ردار بووم، تایبه‌ت به که‌سێکه به ناوی که‌ماڵی خزری که ئه‌ندامێکی کۆمیته‌ی ئوڕوپایی حیزبه و له ئه‌م شوێنه چالاکی و ئیش و کار ده‌کا و به هاورێیه‌تی چه‌ند که‌سی دیکه له ئه‌ندامانی حیزب باندێکی مه‌ترسی هێنه‌ری قاچاغی ماده موخه‌دیره‌کانی له ئوڕوپادا وه‌ڕێ خستوه و به وه‌ده‌ست خستنی به‌رهه‌م و داهاتی پاره‌ی گه‌نده‌ڵ، گه‌نج و منداڵێکی زۆری خستۆته به‌ر ده‌می مه‌رگ و نه‌مان و یان له ناوی بردوون. وادیاره به‌شێک له ئه‌م داهاته، خه‌رجی کار و باری حیزبی بوه هه‌ڵبه‌ت له خۆڕا نیه که پاره‌که‌شیان به‌ره‌که‌تی نیه و گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی ئاوا ڕاده‌ی له ناو حیزب به‌رز بۆته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه ناوبراو سه‌رچاوه‌یه‌کی داهات و پاره بۆ حیزب بوه گۆیا په‌یوه‌ندی ناله‌بارتریشی ده‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هێندێک له سه‌رکردایه‌تی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێران هه‌بوه. وادیاره به ئاشکرا بوونی کرده‌وه‌گه‌لی ئه‌م بانده مه‌ترسی هێنه‌ره‌ی قاچاغ و ئه‌گه‌ری شوێنگری و قۆڵبه‌ست کردنیان له لایه‌ن پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک ئینتێڕپۆڵ و پۆلیسی ئوڕووپا ڕێبه‌رانی حیزب بۆ ئه‌وه‌ی که پاشه‌ڵیان گواوی نه‌بێ و بابه‌ته‌که یه‌خه و به‌رۆکی حیزبیش نه‌گرێته‌وه به غاردان و به په‌له که‌ماڵی خزریان وه‌ده‌رنا که که‌ماڵیش زۆر فه‌قیر حاڵه نیه و هه‌ڕه‌شه‌ی کردوه که ئه‌گه‌ر حه‌ق و حیساباته‌که‌ی پێ نه‌ده‌ن ناوی ئه‌ندامانی تری باندی قاچاغی ماده موخه‌دیره‌کان که دیاره ئه‌ندامانی باڵای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردوستانی ئێرانن ئاشکرایان ده‌کا
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م پێش هاتنانه بارودۆخی هه‌نووکه‌یی ناو حیزب زۆر دور له چاوه‌ڕوانی نیه. پاره‌ی حه‌رام ژیان له ناو ده‌با و ژن و منداڵ بۆ لاڕێی ده‌با. گه‌مه به ژیانی مرۆڤ و له ڕێ لادانی گه‌نج و منداڵی خه‌ڵکی که به دونیایه‌ک هیوا و ئومێده‌وه گه‌وره ده‌کرێن منداڵت له به‌ر دڵێ هه‌ڵده‌گرێ. سه‌روه‌ت و سامانی با هێنه‌رانه با ده‌یبا. به‌ڕاستی ئه‌م حیزبه‌ی که شه‌ش ده‌هه به‌ر له‌وه له دایک بوه ئه‌ندامانی ده‌یانزانی که ئاوای لێدێ. هه‌ر بیریشیان ده‌کرده‌وه که ڕۆژێک ئه‌م حیزبه ئه‌ندامی ئاوای بێته سه‌ر کار. ئه‌م که‌سانه‌ی که شه‌وانی ئه‌وه‌ڵێ به ڕه‌مزی " خواپه‌رستی کارێکی باشه" و لێک کۆ ده‌بوونه‌وه که بناغه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ‌ک دابڕێژن ده‌یانزانی هه‌ر به مه‌ودای 65 ساڵ چی به سه‌ر حیزبه‌که‌یان دادێ. به‌ڵام به ڕێبه‌ران ئامۆژگاری منیان له گوێ بگرن که: ئێوه که خۆ وانیشان ده‌ده‌ن و ئاوا خۆتان ده‌نوێنن که بڕوای ده‌روونیتان به ئه‌م تاوانانه وه‌ک گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و قاچاغی ماده موخه‌دیره‌کان و ... نیه!!! و به باشی مه‌هار و کردوه و شتی وا هه‌ر له ناو حیزب دا نیه!! لانی که‌م ڕاوه‌ستابان و ئیزن و دابا که ده ئه‌م بارودۆخه ئاسته‌م و ئاسته‌نگه‌دا که گیر و گرفتی ماڵی حیزب که پتر به‌رۆک و پاشه‌ڵی کادره ڕاده خواره‌وه‌کان و پێشمه‌ڕگه‌کانی حیزبیه هه‌تا بارودۆخی ماڵی و ژیانی ڕێبه‌رانی هێندێک به ڕێز خزری ده‌سکه‌وت و داهاتی ماڵی بۆ حیزب ده‌ست خستبایه. لانی که‌م باشتر له باج گیری و وه‌رگرتنی پاره‌ی به زۆره‌ملی له خه‌ڵکی هه‌ژار و ناردنی نامه‌ی هه‌ڕه‌شاوی بۆ خاوه‌ن ماڵ و سامانی ناوخۆیی و .. یه.
«کۆمه‌ڵه‌ی مافی مروڤی دیار»، به مه به ستی پشتیوانی دارایی و روحی و هه روه ها مافه کانی مروڤ له قوربانیانی ره‌شه‌کوژی و نه‌بوونی ته‌ناهی له ناوچه کوردنشینه‌کانی وڵات پێک هاتووه. هه موو بنه‌ماڵه یه‌کی قوربانیان له دوای پێوندی له گه‌ڵ ئێمه و پڕ کردنه‌وه‌ی فورمی ئه‌ندامه‌تی ده‌که‌ونه ژێر داکوکی دارایی و روحی کۆمه‌ڵه که‌مان.